|
 |
|
دزه‌كانی
وڵاته‌كه‌م...شۆرشی تاك شۆرشی پاك سیدیییه نوێكه‌ی سه‌نگاوی
"ده‌زانم ئه‌مه
قۆناغه، ده‌زانم دزه‌كانی وڵاته‌كه‌م ده‌بێت پیر بن بمرن
بڕۆن،
به‌ڵام كه‌ی
ده‌ڕۆن؟ كه‌ی ریسوا ده‌بن؟ كه‌ی ته‌واو ده‌بن؟ كه‌ی له‌كۆڵمان
ده‌بنه‌وه؟".
ئه‌م وته‌یه كه
له‌قسه‌ی ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌خت‌و بێزار له‌ده‌سه‌ڵات ده‌چێت،
بێژه‌ری
ناوداری ده‌نگی گه‌لی كوردستانی سه‌رده‌می شاخ "فه‌رهاد
سه‌نگاوی" له‌سیدییه نوێكه‌یدا به‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌ڵێت.
سه‌باره‌ت به‌م سیدییه كه چوار وتار له‌خۆده‌گرێ‌و
كۆمپانیای ئاریا ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه،
سه‌نگاوی بۆ
ئاوێنه ده‌دوێت
ئاوێنه: ده‌كرێت ئه‌م
سیدییه نوێیه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی كه یه‌كپارچه ره‌خنه‌یه
به‌گۆڕانكاریی دابنێین له‌بیركردنه‌وه‌ی تۆدا به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات‌و
حیزبه كوردییه‌كان؟
فه‌رهاد: خۆی له‌ڕاستیدا
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌و ره‌خنانه، هه‌ر له‌كۆنه‌وه هه‌موو
براده‌ره‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیم له‌بیریانه له‌توژه‌ڵه‌و
ناوزه‌نگ‌و به‌رگه‌ڵو له‌هه‌شتاكاندا‌و له‌ئه‌وروپاش له‌نه‌وه‌ده‌كاندا،
هه‌روه‌ها هه‌ر لێره له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا من به‌هه‌مان جۆر
بیرم كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام شێوه‌و جۆری ده‌ربڕینه‌كه‌ی ره‌نگه
ئێستا زه‌قتر بووبێت ئه‌گینا هه‌موو براده‌رانی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیش ده‌زانن من چۆن بیر ده‌كه‌مه‌وه.
ئاوێنه: باشه بۆ له‌م
كاته‌دا ئه‌م ره‌خنانه زه‌قتر بوونه‌وه؟
فه‌رهاد: ئه‌وه په‌یوه‌ندی
به‌زیاتر زه‌قبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، زیاتر زه‌قبوونه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می
به‌رامبه‌ر به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له‌كه‌ركوك، زیاتر
زه‌قبوونه‌وه‌ی هێرشی دوژمنان بۆ سه‌ر كورد‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی
ئینتیماو ئیراده‌ی ئینسانی كورده‌وه هه‌یه له‌كوردستان به‌رامبه‌ر
به‌نه‌ته‌وه‌و نیشتمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه كه‌مبوونه‌وه،
لای ئێمه‌ش هه‌ڵچوونێكی زیاتر ده‌ستپێده‌كات.
ئاوێنه: به‌ڵام ره‌نگه
ئه‌م هه‌ڵچوون‌و گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه به‌مشێوه‌یه له‌دنیای
ئه‌مڕۆدا هێنده ره‌واجی نه‌مابێت؟
فه‌رهاد: من به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌یبینم، جارێ تۆ بڕۆ لای میلله‌تانی ئه‌وروپیش كێ ده‌وێرێت
بڕوات په‌نجه بدات له‌ئاڵای وڵاتێكی ئه‌وروپییه‌وه، كێ ئه‌وێرێت
بستێك له‌خاكی وڵاتێكی ئه‌وروپی داگیر بكات، كێ ئه‌وێرێت
باسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپی بكات به‌دژایه‌تی‌و به‌خراپه،
ئێمه به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتبووین، زه‌مانی چه‌پ، ئێمه ماركسی
بووین به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتبووین كه ماركسی بین، دیموكرات
بووین به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتبووین كه دیموكرات بین، به‌پێچه‌وانه‌وه
تۆ هه‌تا یه‌ك بست له‌خاكی وڵاته‌كه‌ت داگیركراو بێت‌و هه‌تا
یه‌ك ئینسانی كورد چه‌وساوه بێت، هه‌قی خۆته به‌رگری له‌نه‌ته‌وه‌و
نیشتمان بكه‌یت، ئه‌و ناسیۆنالیستییه‌ش باشترین ئینسانیه‌ته
له‌شوێنی خۆیدا.
ئاوێنه: به‌ڵام
پێتوانییه ئه‌مشێوه قسه‌كردنه سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك ده‌بێته
هۆی هاندانی توندوتیژی له‌كاتێكدا زیاتر له‌هه‌ر شتێك
پێویستی به‌پێكه‌وه ژیانی نێوان نه‌ته‌وه‌كانه؟
فه‌رهاد: ئێمه پێویستییه‌كی
زۆرمان به‌پێكه‌وه‌ژیانه، ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كردووه كه‌ركوك
كه پارێزگایه‌كی كوردستانییه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی
سیاسی كورده‌وه به‌كه‌مته‌رخه‌می گیراوه، پێیانده‌ڵێن ئێوه
وریا ببنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئێمه هیچ لاریمان نییه له‌باسی
ئه‌و كه‌مایه‌تییانه‌ی كه له‌كوردستان‌و كه‌ركوكدا هه‌ن، ئه‌مه
مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به‌شۆڤێنیزم‌و ناسیۆنالیزمه‌وه
نییه، ئه‌مه مافه‌كانی مرۆڤه، كورد په‌نجا ملیۆنه، واته
په‌نجا ملیۆن ئینسانه، تۆ كه باسی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی ئه‌مان
ده‌كه‌یت، ئه‌مه شتێك نییه دژ به‌ئینسانیه‌ت بێت.
ناسۆنالیستێكی نیشتمان داگیركراوو راونراو ئه‌گه‌ر به‌رگری
له‌وه بكات ئه‌مه باشترین ئینسانیه‌ت‌و لیبرالیزمه.
ئاوێنه: له‌به‌شێكی
ئه‌م قسانه‌تدا باست له‌گه‌نده‌ڵی كرد، به‌ڵام وه‌ك له‌راگه‌یاندنه‌كاندا
بڵاوكرایه‌وه خۆت به‌شێكیت له‌و گه‌نده‌ڵییه، تۆ كه پارچه‌زه‌وییه‌كت
وه‌رگرت بوویته هۆی نانبڕینی كۆمه‌ڵێك له‌و كاسبكارانه‌ی
نزیك مه‌حكه‌مه‌ی سلێمانی ئیشیان ده‌كرد؟
فه‌رهاد: هه‌ر كه‌سێك من
بخاته ریزی گه‌نده‌ڵی غه‌درو زوڵمێكه تا سه‌ر ئێسقان نا،
تا ژێر ئیسقان له‌من له‌هه‌قیش، حه‌زده‌كه‌م ئێوه لیژنه‌یه‌ك
دروستبكه‌ن له‌كه‌سانی شاره‌زا بزانن من خانووم له‌نه‌وه‌ده‌كاندا
نه‌كڕیوه به1500 دۆلاری ئه‌و زه‌مانه، دوای ئه‌وه‌ی كه
خانوو به‌رز بووه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌رزو قۆڵه‌ی تر ئه‌رزێكم
پێكڕی، خانووییه‌كی كۆنه‌م پێكڕی به‌رامبه‌ر به‌ئێمرجێنسییه‌كه،
له‌پاش ئه‌وه‌ی كه زانیمان ئێمه فێڵمان لێكراوه ئه‌و
خانووه كه‌وتووه‌ته به‌ر جاده، به‌حكومه‌تمان وت، پاش ساڵ‌و
نیوێك هاتوچۆ بۆیان گۆڕیمه‌وه به‌و پارچه زه‌وییه‌ی كه ده‌ڵێن
داویانه به‌من، ئه‌و پارچه زه‌وییه ئیستیبداله، به‌شه‌ره‌ف
من كه‌لیمه‌ی ئیستیبدالم نه‌ده‌زانی، هه‌تا پێیانوتم به‌ئیستیبدال
بۆت ده‌گۆڕینه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی 170 مه‌تره‌كه‌یان بۆ
گۆڕیمه‌وه، 102 مه‌تری شاره‌وانی هه‌ر به‌ته‌نیشت زه‌وییه‌كه‌ی
منه‌وه بوو، ئه‌مه‌ش قانونه ئه‌گه‌ر ئه‌رزێك به‌و رووبه‌ره
له‌ته‌نیشت زه‌وییه‌كه‌ته‌وه بوو ده‌توانن بیده‌ن به‌تۆ، ئه‌مه‌ش
نه‌پیاوه‌تی تیا بوو نه‌هیچ، مه‌ترێك ئه‌ودیوی من دراوه به‌سه‌د
دۆلار، پانزه مه‌تر ئه‌ودیوی من دراوه به600 دۆلار به‌كۆمه‌ڵێك
ده‌وڵه‌مه‌ند. كه‌چی به‌منیان دا به1800 دۆلار‌و حكومه‌ت 21
ده‌فته‌ری لێسه‌ندم بۆ ئه‌و 102 مه‌تره.
ئاوێنه: واته رووبه‌ری
زه‌وییه‌كه‌ت بوو به‌چه‌ند مه‌تر به‌و 102 مه‌تره‌وه كه باسی
ده‌كه‌یت؟
فه‌رهاد: هینه‌كه‌ی خۆم
170یه، 102 مه‌تریشم دراوه‌تێ، بوو به272 مه‌تر، 35 مه‌تریش
له‌ته‌نیشتییه‌وه بوو، خانووه‌یه‌ك بوو به‌ر جاده ده‌كه‌وت،
هی كابرایه‌كی پیری فه‌قیر بوو كه شاره‌وانی بۆی تاپۆ نه‌ده‌كرد‌و
له‌به‌رده‌م زه‌وییه‌كه‌ی منیش‌دا بوو پێشی چۆڵنه‌ده‌كرد،
چووین رازی بكه‌م داوای سی ده‌فته‌ری ده‌كرد، كه له‌كۆشكی
سپی‌و جاده‌ی های كرینزتنی به‌ریتانی، سی مه‌تر به22 ده‌فته‌رو
25 وه‌ره‌قه نییه، ئێمه به‌هاوكاری چه‌ند ناسیاوێكم هه‌موو
ئه‌مانه‌مان رازی كرد كه من یه‌ك سه‌نتم نه‌بوو. من داوام له‌یه‌كێتی
نه‌كرد یارمه‌تیم بدات، من وتم وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه بۆم دابنێن
كه له‌و شوێنه زه‌ویتان پێداون، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه دیزه
به‌درخۆنه كرا، كۆمه‌ڵێك مه‌سئول زوڵمیان له‌مه‌سه‌له‌كه كرد‌و
كۆمه‌ڵێك مه‌سئولیش به‌خراپ تێگه‌یه‌ندرابوون "حه‌ز به‌ناوهێنان
ناكه‌م"، ئه‌م هه‌موو پاره‌یه هاته سه‌ر من، كه یه‌ك
دۆلاریشم نه‌بوو. ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌شم هاته‌سه‌ر.
ئاوێنه:چه‌ندت هاته سه‌ر؟
فه‌رهاد: 21 ده‌فته‌ر له‌لایه‌ك،
22 ده‌فته‌رو 25 وه‌ره‌قه‌ش له‌لایه‌ك، كوڕێكی زاوام‌و چه‌ند
خزمێكم كه خاوه‌نی كۆمپانیای "سه‌رۆك"ن موشكیله‌كه‌یان بۆ
حه‌ل كردم. ئه‌گینا من نه‌ده‌مزانی بینا دروست بكه‌م‌و نه‌دۆلارێكم
هه‌بوو، ئه‌مان پاره‌ی حازریان له‌و كاته‌دا ده‌ستنه‌كه‌وت،
تا دوو سێ جار چووینه شاره‌وانی پێمانكردن به‌قیست. ئه‌مه
به‌ته‌واوی زوڵم‌و غه‌دره له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر
به‌من كرا بێ ئه‌وه‌ی ته‌حقیقی تیا بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو
جارێك من په‌نجه‌ی خۆم ده‌گه‌زم كه باسی گه‌نده‌ڵی مه‌سئوله‌كانی
تر ده‌كرێت ده‌ڵێم تۆ بڵێی به‌شێكی وا نه‌بێت؟!
ئاوێنه: تۆ هیچ ئیمتیازێكت له‌یه‌كێتی
وه‌رنه‌گرتووه؟
فه‌رهاد: ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی بێمنه‌ت بن، ئه‌وه هه‌موو مالیه‌و داموده‌زگاكانی
یه‌كێتی بێمنه‌ت بن، وه‌كو خه‌ڵك باسیان ده‌كرد ئه‌وه‌نده ده‌فته‌ریان
داوه به‌من بۆ ئینتیخابات، به‌زه‌ڕه‌ش ئیمتیازم وه‌رنه‌گرتووه.
من خانووه‌یه‌كی روخاوم هه‌بوو به‌ته‌ما بووم خانووه روخاوه‌كه‌م
چاك بكه‌مه‌وه، كه چووم سه‌یری خانووه‌كه‌م كرد ئه‌وه‌نده
بێكه‌ڵك بوو نه‌متوانی چاكی بكه‌مه‌وه، براده‌رێكی خۆم هه‌یه
كه دۆستی نزیكی مام جه‌لالیشه به‌ناوی منه‌وه كاغه‌زێكی
بۆ مام جه‌لال نووسیبوو دوو ده‌فته‌رو 25 وه‌ره‌قه‌ی بۆ من
نارد بوو، نه‌شمتوانی خانووه‌كه‌شی پێچاك بكه‌مه‌وه، تا
ورده ورده دوو ده‌فته‌رو 25 وه‌ره‌قه‌كه‌شم خوارد، ئه‌مه هه‌موو
ئیمتیازه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانییه به‌منی داوه.
ئاوێنه: كه‌واته ره‌نگه به‌شێكی
ئه‌م ره‌خنانه‌ی سیدییه نوێكه‌ت په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه بێت
كه هیچ ئیمتیازێكت پێنه‌دراوه؟
فه‌رهاد: خۆزگه‌و هه‌زار
خۆزگه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه به‌ڕاستی رابردووییه‌كی
زێڕینی هه‌یه‌و ئێستاش پیاوی باشی تیایه، خۆزگه هه‌رچی
زوڵمه له‌منیان بكردایه، به‌ڵام ئاوه‌دانكردنه‌وه، عه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی، دادگاكان، پێشكه‌وتن، پڕۆگرامی خوێندن‌و به‌های
مرۆڤ له‌شوێنی خۆیدا بووایه. ره‌خنه‌ی من له‌وه‌یه كه
ئێمه حكومه‌ت‌و سه‌ركرده‌مان هه‌یه به‌ڵام هه‌مووی كۆنه،
ئێمه داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین،
ئێمه پێویسته ئه‌م سیستمه كۆن‌و بۆگه‌ن‌و گه‌نده‌ڵه‌ی كه
هه‌یه‌و ئه‌م هه‌موو غه‌ڵه‌ته قبوڵ ده‌كات، بگۆڕین.
ئاوێنه: به‌ڵام خۆ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش
ئه‌م گرفت‌و ناعه‌داله‌تی‌و گـــه‌نده‌ڵییانه‌ش هه‌بوون‌و تۆ
خه‌ڵكت هانده‌دا بچن ده‌نگیان بۆ بده‌ن، كه‌چی ئێستا ره‌خنه
له‌هه‌ڵبژاردن‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌گریت، له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا
هه‌موو رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كان پڕ بوون له‌ده‌نگی تۆ كه‌چی
ئێستا ده‌ڵێی 140 كڵاوه؟
فه‌رهاد: زۆر راسته،
ئێمه دوو شت با له‌یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژاردنی
یه‌كه‌م بوون له‌دوای روخانی سه‌دام حسێن، رێژه‌ی كورد سه‌رژمێری
كورد، داهاتی كورد، چاره‌نووسی كورد له‌ده‌ستوردا، ئه‌گه‌ر
كورد به‌شداری نه‌كردایه، وه‌كو سوننه بێبه‌ش ده‌بوو كه
ئێستاش باجــــــــه‌كه‌ی ده‌دات، ئێمه پێویست بوو كه كورد
به‌زۆرترین هێز به‌شداری بكات، ئه‌و دوو شته با تێكه‌ڵاو نه‌بێت،
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان هیچ گرنگ نه‌بوو یه‌كێتی‌و پارتی ده‌ربچن یان ده‌رنه‌چن،
ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی له‌چاره‌نووسی كورد نه‌ده‌گۆڕی.
ئاوێنه: به‌ڵام تۆ ته‌شجیعی
ئه‌وه‌شت كرد كه خه‌ڵك بچن ده‌نگ بۆ ئه‌مه‌ش بده‌ن؟
فه‌رهاد: ئه‌وه هاوكات
بوون، پێكه‌وه بوون. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی من به‌هیچ جۆرێك ئه‌مه‌یان
نه‌بوو، به‌ڵكو مه‌به‌ستم به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی له‌كه‌ركوك‌و
به‌غدا بوو. ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیجی بوو بۆ كورد
كه قورساییه‌كی گه‌وره‌ی داوه‌تێ له‌كه‌ركوك‌و به‌غدا.
ئاوێنه:ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، هه‌مان
سیناریۆ دووباره ناكه‌یته‌وه؟
فه‌رهاد: من له‌و حاڵه‌ته‌دا
كه دێته‌پێش لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م، ئایا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
له‌قازانجی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌یه؟ ته‌رازووییه‌ك داده‌نێم
كه ئایا بۆ كورد قازانجه یان قازانج نییه؟ ته‌رازوو دانانێم
كه ئایا بۆ حیزب‌و سه‌ركرده قازانجه یان نا؟ له‌كوردستاندا
رووبارێكی سازگاری گه‌وره هه‌یه كه پێیده‌وترێت به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌و نیشتمان‌و ئینسانی ئه‌م وڵاته، جۆگه‌یه‌كی تریش
له‌ولاوه ده‌ڕوات ئیتر ئه‌مه پاكه، پیسه، په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی
حیزب‌و حكومه‌ته‌وه هه‌یه، جاری وایه به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌و
سه‌ركرده‌و نیشتمان تێكه‌ڵ به‌یه‌كترده‌بن‌و تۆش ناچاری له‌خواره‌وه
لێیبخۆیته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو ئینسانێكی كورد له‌وه
تێبگه‌ن كه من رۆژێك له‌رۆژان به‌شداری هه‌رچییه‌كم كردووه
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆم نه‌بووه، نه مه‌به‌ستم به‌رژه‌وه‌ندی
حیزب‌و حكومه‌ت‌و سه‌ركرده‌ش بووه، نه مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه
كێ لێم رازی ده‌بی‌و كێ رقی لێم ده‌بێت، مومكینه من هه‌ڵه
بووبێتم، به‌س كه من له‌لای خۆمه‌وه هه‌ڵوێستم وه‌رگرتووه
مه‌به‌ستم به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌م بووه.
ئاوێنه: كه‌واته ئه‌گه‌ر سه‌یری
رابردووی خۆت بكه‌یت چی به‌هه‌ڵه ده‌زانی‌و له‌چی په‌شیمانی؟
فه‌رهاد: من ئه‌وه‌ی كه
خه‌بات بووه بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌م هیچ لێی په‌شیمان
نیم، ئه‌وه‌شی كه هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی حیزب‌و حكومه‌ته‌كانی
خۆمانه، دیاره من قه‌ت له‌هه‌ڵه رازی نیم، ئێمه به‌فكرو
ئه‌قڵییه‌تێكی زۆر كۆنی چه‌پ‌و راست‌و شاخ‌و خه‌باتی چه‌كداری،
ئه‌وانه له‌دڵسۆزی ده‌مانكرد به‌ڵام كه‌وتبووینه ناو هه‌ڵه‌یه‌كی
زۆره‌وه. ئێمه ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی
كوردستانیش كردومانه وه‌كو ئه‌وه وایه ته‌قه‌مان له‌خۆمان
كردبێت، چونكه ئێمه له‌كوردستانی عێراق پێنج هه‌زار دێمان
به‌ته‌خت كردن داوه.
ئاوێنه: واته تۆ كۆی
خه‌باتی چه‌كداری‌و شۆڕشی كورد ده‌خه‌یته ژێر پرسیاره‌وه؟
فه‌رهاد: هه‌مووی ده‌بێت
له‌ژێر پرسیارێدا بێت، بۆ نابێت له‌ژێر پرسیاردا بێت؟
ئاوێنه: به‌ڵام تۆ به‌وپه‌ڕی
ده‌نگ دلێرییه‌وه به‌رگریت لێكردووه؟
فه‌رهاد: ئێمه به‌وپه‌ڕی ده‌نگ دلێرییه‌وه به‌رگریمان له‌وه
كرد كه به‌رگری له‌میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین، به‌ڵام ئایا
ئامڕازه‌كانی كه هه‌ڵمانبژاردبوون به‌ته‌واوه‌تی دروست بوون؟
ئاوێنه:ئه‌ی ئایا هه‌مووی
هه‌ڵه بوون؟
فه‌رهاد: نه‌هه‌مووی هه‌ڵه
بوون‌و نه‌هه‌مووشی دروست بوون، به‌ڵام كام به‌رگرییان بۆ
كورد له‌هه‌موویان گونجاوتره؟! ئه‌مه گرنگه.
ئاوێنه: با بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ سیدییه‌كه، ده‌كرێت بڵێین ئه‌م سیدییه خاڵی دابڕانه له‌نێوان
تۆ‌و رابردووی خۆت‌و ئه‌و حیزبه‌ی كه خه‌باتت بۆ كردووه؟
فه‌رهاد: ناتوانین بڵێین
دابڕانێكه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین گــه‌شه‌كردنێكه به‌ره‌و
پێشه‌وه، من له‌گه‌ڵ شته باشه‌كانی یه‌كێتیدام، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی
ئێسته‌ش شتێكی باش بكات له‌قازانجی كورددا من پێیده‌ڵێم "ده‌ستخۆش"،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شتێكی خراپیش بكات پێیده‌ڵێم "ده‌ستناخۆش". |