ئاگادارييه‌ک بۆ كوردستانيانى هۆڵه‌نده
با کیمیابارانکراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت وگۆپته‌په‌و زه‌رده‌و ئه‌ڵوه‌تان وئه‌نفال کراوه‌کان ته‌نها جێنه‌هێڵین وله‌کۆڵ فرانس ڤان ئانرات و کۆمپانیا تاوانباره‌کان نه‌بینه‌وه.
پتر له 3 ساڵه کۆمیته‌ی به‌داد‌گاگه‌یاندنی فرانس ڤان ئانرات و ناوه‌ندی چاک و پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی دۆزی فرانس ڤان ئانراتیان کرده ناسراوترین دۆز، که‌تیایدا تاوانه‌کانی جینۆساید دژ به‌خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌نفال و کوشتوبڕی خه‌ڵکی کوردستان گه‌یشته گوێی هه‌موو ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان،
بۆیه که‌مجار له‌دادگایه‌کی ئه‌وروپیدا دۆزی خه‌ڵکی کوردستان دوور له‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی ناوخۆیی و ناوچه‌یی تاوتوێ کرا، خۆشبه‌ختانه فرانس ڤان ئانرات به‌تاوانی هاوکاری له جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان و پێشێلکردنی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی بۆبازرگانی سزای 15 ساڵی وه‌رگرت و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانی قوربانی شایه‌ده به‌شداره‌کانی تێدا یه‌کلابووه‌وه، تاوانبار تا ئێستاله‌زینداندایه.
هه‌ر له‌ودادگایه‌دا له‌لایه‌ن تاوانبار‌و پارێزه‌ره‌کانیه‌وه داوای پێداچوونه‌وه‌ی دۆزه‌که (ئیستئناف) کراو دواتر پارێزه‌ری گشتی و پارێزه‌ری قوربانیه‌کان داوای پێداچوونه‌وه‌یان کرد بۆ سه‌پاندنی تاوانی جێنۆساید و مانه‌وه‌ی تاوانبار له زینداندا.
سێ ساڵی رابردوو کێشه‌کێشی ئێمه‌و فرانس ڤان ئانرات به پاڵپشتی دۆسته‌کانمان و جالیه‌ی کورد‌و ڕێکخراوه‌کان به‌قازانجی قوربانیه‌کان و هه‌ڵه‌بجه‌یيه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان شکاوه‌ته‌وه، چه‌ندین خۆپیشاندانی به‌رده‌م دادگا‌و سه‌رماو گه‌رمای ئامادابووان توانی ده‌وری باشی ببێت، له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا ئه‌م دۆزه هه‌رگیز وه‌ستانی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه له‌پشتی په‌رده‌کانه‌وه و به‌رده‌وام له ئاڵوگۆڕدابووه وئێمه به‌رده‌وام کارمان له‌سه‌ر کردووه، خۆشبه‌ختانه زۆرشتی گرنگمان داوه به‌دادگا له‌م باره‌یه‌وه و به‌هاوکاری زۆر دڵسۆز‌و که‌سی ئینسان دۆست دۆزه‌که ئاماده‌یی ته‌واوی بۆکراوه.
داگایی به‌کرده‌وه و چاوپێداخشاندنه‌وه له‌م ڕۆژانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت له دادگای شاری دینهاخ له هۆڵه‌ندا، ئـێمه هه‌موو ئاماده‌کاری ته‌واومان کردووه له مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و دابینکردنی هۆڵ و شوێنی ته‌واو بۆبینینی پرۆسه‌ی دادگا‌و مه‌سه‌له‌ی وه‌رگێڕو....هتد:
ڕۆژی یه‌که‌می
دادگا 2-4-2007
کردنه‌وه‌ی دۆزه‌که وئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان، روونکردنه‌وه‌ی فرانس ڤان ئانرات.
رۆژی دووه‌می دادگا
4-4-2007
گوێگرتن له قسه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانی واڵته‌ربێک
گوێگرتن له قسه‌و باس و شایه‌دی قوربانیه‌کان..
ڕۆژی سێیه‌می دادگا 11-4-2007
داخوازی نامه‌ی وه‌زاره‌تی داد (پارێزه‌ری گشتی).
ڕۆژی چواره‌می دادگا 16-4-2007
ڕوونکردنه‌وه‌و به‌رگرینامه‌ی پارێزه‌رانی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات.
ڕۆژی پێنجه‌می دادگا
25-4-2007
لێکدانه‌وه‌ی پارێزه‌ری گشتی و قسه له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کانی به‌رگری نامه‌ی تاوانباران، وه‌ڵام و دواداخوازی پارێزه‌رانی تاوانبار.
ڕۆژی شه‌شه‌می دادگا 9-5-2007
ئه‌نجامگیری و دوابڕیاری دادگا
شه‌ش ڕۆژی
چاره‌نووسسازو گرنگ
بۆ خه‌ڵکی کوردستان و مافی قوربانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و
کیمیاباران و ئه‌نفال
و جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان، بابه‌هه‌مووان قۆلی لێ
هه‌ڵماڵین و به‌رده‌م
و ناودادگا و شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن و میدیا جیاجیاکان
بکه‌ینه شوێنی
نمایش‌کردنی تاوانێک که‌ده‌رهه‌قمان کراوه و له مافه‌کانمان خۆش
نه‌بین، رۆژانێکی
گرنگ بۆ یه‌ک ده‌نگی و خۆپیشاندان که دووباره‌بونه‌وه‌یان
ده‌گمه‌نه، وه‌رن با
له‌به‌رده‌م داگای شاری لاهای وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی پێشوو
هه‌موو پێکه‌وه به
خاو‌و خێزانه‌وه ئاماده‌بین و قوربانیه‌کان و شایه‌ده‌کان و
گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان
بێ نازو بێ ماف و بێ خاوه‌ن نه‌بن!
شوێنی دادگا و
خۆپیشاندانه‌کان:
کۆشکی داد له شاری ده‌نهاخ
![]() |
Paleis van justitie Prins Clauslaan 60 2500 EH Den Haag بۆزانیاری زیاتر: عه‌لی مه‌حموود
ئه‌میر قادر
http://www.nawandihalabja.com/ku/
|
ناوه‌ندی
چاک و کۆمیته‌ی به
داد‌گاگه‌یاندی فرانس ڤان ئانرات